Home » هەواڵ » کوردستانی » سامان بەرزنجی :حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا ڕووی لەزیادبوونە
سامان بەرزنجی

سامان بەرزنجی :حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا ڕووی لەزیادبوونە

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، دۆخی هەرێمی کوردستان باش نییە، چونکە حاڵەتەکانی تووشبوون  و گیان لەدەستدان ڕووی لەزیادبوونە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم، لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند، دۆخی هەرێمی کوردستان باش نییە، چونکە حاڵەتەکانی تووشبوون  و گیان لەدەستدان ڕووی لەزیادبوونە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، بەهۆی ئاسایی بوونەوەی ژیانەوە ڕێژەى تووشبوون و گیانلەدەستدان زیادیکردووە.

باسی لەئەوەشکرد، ئەگەر هەموو بودجەى هەرێم بۆ ئەم دۆخە تەرخانبکرێت، ئەوە هێشتا بەش ناکات، چونکە زۆرینەى پێداویستییەکان بۆ یەکجار بەکاردەهێنرێت و بەردەوام پێویستییان پێیان هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ بەسەردانێک گەیشتە شاری سلێمانی، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی تەندروستی شارەکە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.