حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان كرده پشوی فه‌رمی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به هیوای کورد-ی رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه كه ده‌كاته 12ی ره‌بیع الاول-ی ساڵی 1442 كۆچی، به‌بۆنه‌ی یادی رۆژی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، پشوی فه‌رمیه له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات به‌پێی رۆژژمنێری فه‌رمی ساڵی 2020ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 29-10-2020 پشوی فه‌رمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان.