Home » هەواڵ » کوردستانی » “سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانیی زیاتر دەبێت”
بافڵ تاڵەبانی

“سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانیی زیاتر دەبێت”

هاوسەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی زیاتر دەبێت،  دەشڵێت “نوێنەرەکانیشمان لە حکومەتی خۆجێیی ڕاسپاردووە بە گڕوتینێکی نوێوە خزمەتبکەن”.

بەگوێرەی میدیاكانی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبەكەی لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانیی کۆبوەوە لە کۆبوونەوەکەشدا لەبارەی سیاسەتی نوێی یەکێتی بۆ کاری ڕێکخراوەیی و پێداچوونەوە بەکۆی جومگەکان و ئاڕاستە سیاسی و خزمەتگوزارییەکان جەختی لە سیاسەتێکی نوێ کردووەتەوە “بۆ بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی ئۆرگانەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک”.

بافڵ تاڵەبانی باسیلەوەشكردووە، “سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانیی زیاتر دەبێت و نوێنەرەکانیشمان لە حکومەتی خۆجێیی ڕاسپاردووە بە گڕوتینێکی نوێوە خزمەتبکەن و کەمتەرخەمی لەھیچ کەسێک لەبەرامبەر خزمەتکردنی سلێمانی قبوڵناکرێت”.

هاوسەرۆكی یەكێتی باسیلەوەشكردووە، “لەمەودواش سیاسەتی پاداشت و سزا پەیڕەو دەکەین و کەسی شیاو و سەرکەوتوو دەھێنینە پێشەوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.