به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كوژرانی ئه‌بو حه‌سه‌ن كوردی سه‌ركرده‌ی باڵای رێكخراوی چه‌كداری داعشی لهبۆسیهكدا له سنوری پارێزگای دیاله راگه‌یاند.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵگری عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا و له‌رێگه‌ی بۆسه‌یه‌كه‌وه كه 24 كاتژمێری خایاندوه، ئه‌بو حه‌سه‌ن كوردی تیرۆرست له‌ناوچه‌ی حه‌میدی سه‌ر به ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له پارێزگای دیاله كوژراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌بو حه‌سه‌ن كوردی به‌پێی ماده‌ی 4 تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بوه، هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له فه‌لوجه و حه‌ویجه و پارێزگای دیاله كردوه.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، له‌كاتی بۆسه سهربازیهكهیاندا، ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێك گیراوه كه ئه‌بو حه‌سه‌ن كوردی بۆ هاتوچۆ به‌كاریهێناوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیدا.