Home » هەواڵ » کوردستانی » سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان: سێ گوندی دیكه‌مان له‌ هه‌رێمی قه‌ره‌ باغ رزگاركردوه
ئیلهام عه‌لیف

سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان: سێ گوندی دیكه‌مان له‌ هه‌رێمی قه‌ره‌ باغ رزگاركردوه

ئیلهام عه‌لیف سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان ئەمڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، سێ گوندی دیكه‌ یان له‌داگیركاریی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ هه‌رێمی قه‌ره‌ باغ رزگاركردوه‌.

ئیلهام عه‌لیف له‌تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، ” هه‌ریه‌ك له‌ گونده‌كانی (هرمانجگ، ئیقبولاق، ئۆهلۆ)یان له‌ شاری خۆجاوند له‌ داگیركاری ئه‌رمه‌نه‌كان له‌هه‌رێمی قه‌ره‌باغ رزگاركردوه‌”.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان ڕزگاركردنی شه‌ش گوندی له‌ ده‌ست ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ شاره‌كانی قزول، جبرائیل، خۆجاند راگه‌یاند.

پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندبو، له‌ 27 ی مانگی (ئه‌یلول/9)وه‌، له‌ تۆپبارانی ئه‌رمه‌نییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ نیشته‌جێبونه‌كانی ئازه‌ربایجان 47 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و 222ی دیكه‌ برینداربون .

ڕۆژی 27ی ئه‌یلول سوپای ئازه‌ربایجان له‌ قه‌ره‌ باغ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكرد، له‌ وه‌ڵامی هێرشێكی ئه‌رمه‌نییه‌كان كه‌ ناوچه‌كانی هاوڵاتی نشینیان كردبوه‌ ئامانج.

ڕۆژی هه‌ینی ڕابردو، ئاگربه‌ستێكی مرۆیی پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ لایه‌نه‌ی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا و روسیا راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام تا ئێستاش شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.