Home » هەواڵ » کوردستانی » سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین  و مه‌لا به‌ختیار کۆبونەوه
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین - مه‌لا به‌ختیار

سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین  و مه‌لا به‌ختیار کۆبونەوه

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنن، پێویست دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەستیارییەوە لە دۆخەکە بڕوانێت و بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ به‌رێگای دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بكرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری یەکگرتوو بڵاویکردەوە، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ باره‌گای تایبه‌تی خۆی هه‌ولێر پێشوازی له‌ مه‌لا به‌ختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی كردوە.

ئەوەش هاتوە،  له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یان كرد و به‌پێویستیان زانی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ هه‌ستیاری له‌دۆخه‌كه‌ بروانن.

لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، پێویستە چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ به‌رێگای دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بكرێت له‌ پێناوی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.