Home » هەواڵ » عێراق » سه‌ڵاحه‌دین ؛هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق تۆڕێكی تیرۆرستییان ده‌ستگیركرد
داعش

سه‌ڵاحه‌دین ؛هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق تۆڕێكی تیرۆرستییان ده‌ستگیركرد

هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق، تۆڕێكی تیرۆرستییان له‌ قه‌زای بێنجی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ 11 كه‌س پێكهاتوه‌.

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌ پێی زانیاری ورد و هه‌وڵی چڕ، هێزێكی دژه‌ تیرۆر ، تۆڕێكی تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد كه‌ 11 كه‌س پێكهاتون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیاندا، له‌ماوه‌ی دو كاتژمێردا و له‌ قه‌زای بێجی باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین توانیویانه‌ ئه‌ تۆڕه‌ تیرۆرستیه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و له‌پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تدا سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكه‌ن.

ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق رویان له‌زیادبون كردوه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ژماره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنیان بۆ له‌ناوبردن و راودونانانی ئه‌نجامداوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.