Home » هەواڵ » کوردستانی » سوریا؛ دادگاییكردنی 900 چەكداری داعش دەستپێدەكات
زیندان-داءش

سوریا؛ دادگاییكردنی 900 چەكداری داعش دەستپێدەكات

سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا ، رایگەیاند لە رۆژانی داهاتوو دەستدەكەن بە دادگاییكردنی 900چەكداری داعش كە لە زیندانەكانیاندان.

خالید عەلی، رایگەیاند، هەرچەندە لە ماوەی رابردوو دادگایی كردنی چەكدارانی دەستگیركراوی داعش بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا راگیرابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی شوێنی زیندانەكان بەم زوانە دەست بەو پڕۆسەیە دەكرێتەوە.

ئاژانسی میهر لە زاری ئەو بەرپرسەی رۆژئاوای كوردستان گواستویەتیەوە كە پلانیانداناوە 900 چەكداری خەڵكی سوریا دادگایی بكەن، پێشتریش ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش كە خەڵكی سوریا بوون دادگایی كراون.

سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ئەوەشی راگەیاند لە ساڵی 2014وە تا ئێستا نزیكەی هەشت هەزار چەكداری داعش كە خەڵكی سوریا و عێراق بوون دادگایی كراون و بەشێكیشیان سزاكانیان تەواوكردووە.

ئەوەشی روونكردەوە لە ئێستادا زیاتر لە پێنج هەزار زیندانی هەیە كە خەڵكی 52 وڵاتی جیاوازن ئەوەش بۆ ئیدارەی خۆسەری بووەتە كێشە لەبەر ئەوەی وڵاتانی خۆیان ئامادە نین وەریان بگرنەوە.

تا ئێستا ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش كە لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیركراون زیاتر لە 12 هەزار كەسن و بەشی زۆرینەشیان خەڵكی عێراق و سوریان، هاوكات هاوسەر و منداڵەكانیشیان لە كەمپەكانی ئیدارەی خۆسەری چاودێری دەكرێن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.