سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا وتیان: كاروانێكی هێزەكانی سوپای توركیا چونە ناو ناوچەی باكوری پارێزگاكەوە لە دەروازەی كفرلوسین.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێكدا وتی: كاروانێكی هێزە سەربازییەكان چونە ناوچەی جۆزف لە جەبەل زاویە.
وتیشی: ئامێر و ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان گەیشتنە ناوچەی جەبەل زاویە لە خۆرهەڵاتی رێگای نێوان حەلەب و دیمەشق.
سوپای توركیا لە چەند خاڵێكی سەربازی پارێزگای ئیدلب جێگیربوون، لەوێ پشتیوانی لە گرووپە چەكدارەكان دەكەن ئیدلبیان لە ژێر دەستدایە.