Home » هەواڵ » جێهان » سوکایەتی ماکرۆن بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە
هادی عەلی

سوکایەتی ماکرۆن بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، سوکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا بە پێغەمبەری ئیسلام، بەڵگەیە لەسەر فراوانبونی گەشەکردنی ئیسلام.

هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “‏پەنابردی سەرۆکی فڕەنسا و ھەندێک ناوەندی فڕەنسایی بۆ سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام، بەڵگەیە لەسەر فراوانبونی گەشەکردنی ئیسلام لەلایەک و لاوازی و خیانەتی ھەندێک لە سەرانی رژێمە عەرەبی و ئیسلامیەکان لەلایەکی ترەوە”.

بڵاوبونەوەی کاریکاتێر و لێدوانەکەیان هەندێک لە بەرپرسانی فڕەنسا لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و لە ئاستی جیهاندا بەتوندی دژی وەستانەوە و هێرشکرایەسەر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکە دوای ئەوەی رێگەی بە بڵاوکردنەوەی دا.

دوێنێش رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا رەخنەی توندی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا گرت بەرامبەر سیاسەت و لێدوانەکانی، بەتایبەتی لە بواری ئیسلامدا و وتی، پێویستە پشکنین بۆ ماکرۆن بکرێت بۆئەوەی بزانرێت هۆشی لە جێگەی خۆیەتی یان نا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.