Home » هەواڵ » عێراق » سێیەم گرنگترین سەركردەی داعش لە دیالە كوژرا
ئاڵای داعش

سێیەم گرنگترین سەركردەی داعش لە دیالە كوژرا

وتەبێژی میحوەری دیالەی حەشدی شەعبی، وردەكاریی گرنگ لەبارەی ئەبو حەسەن كوردی سەركردەی داعش كە لە بۆسەیەكدا لە خۆرهەڵاتی دیالە كوژرا، بڵاودەكاتەوە.

سادق حسێنی وتەبێژی میحوەری دیالەی حەشدی شەعبی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”سەركردەكەی داعش كە بە ئەبو حەسەنی كوردی ناسراوە و لەلایەن هێزەكانی هەواڵگرییەوە لە ناوچەی حامد لە سنوری ناحیەی مەندەلی كوژرا، لە لیستی ئەو تیرۆریستانەدابوون كە بۆ ماوەی سێ‌ مانگە بەدواداچوونیان بۆ دەكرێت و بە سێیەم گرنگترین سەركردەی داعش دادەنرێت، لە بەناو ویلایەتی دیالەی ڕێكخراوەكە، لەگەڵ ئەمەشدا زۆر پۆستی هەبووە كە دواینیان بەرپرسی ئەمنی ناوچەكان بووە”.

بە وتەی حسێنی، كوردی لە 4 پارێزگە شەڕی كردووە بەر لەوەی بگوازرێتەوە بۆ حەمرین كە ماوەیەكە لەو ناوچانە جێگۆڕكێ‌ دەكات، كوژرانیشی بە گورزێكی بەهێز لە داعش دادەنرێت، بەو پێیەی سەركردەیەكی گرنگ بووە و داڕێژەری زۆرێك لە هێرش و پەلامارەكان بووە لە زۆربەی شوێنەكان بە تایبەتیش لە حەمرین، هەوڵە هەواڵگرییەكانیش بونە مایەی دیاریی كردنی شوێنی چالاكییەكانی و پاشان كوژرانی”.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، كوژرانی ئەبو حەسەن كوردی لە ناوچەكانی ديالە لە بۆسەیەكی تۆكمەدا ڕاگەیاند كە بەیكێك لە سەركردە گرنگەكانی داعش لە ناوچەكەدا دادەنرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.