Home » هەواڵ » عێراق » سێ موشەک لە دو ناوچەی بەغدا کەوتنەخوارەوە
ھەرێم

سێ موشەک لە دو ناوچەی بەغدا کەوتنەخوارەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ لەبەغدا رایانگەیاند، شەوی رابردو دو موشەکی جۆری کاتیۆشا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتنەخوارەوە و موشەکێکی هاوشێوەش لەناوچەی جادریە لەناوەڕاستی بەغدا تێکشکاوە، لەهەردو روداوەکەشدا هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتوەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بڵاویانکردەوە، شەوی رابردو دو موشەک کەلەناوچەی “حي الجهاد”ـی هەڵدرابون بە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تێکشکان و روداوەکەش زیانی مادی و گیانی نەبوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەوی رابردو موشەکێکی دیکە لەناوچەی جادریە لەناوەڕاستی بەغدا تێکشکاوە و روداوەکەش زیانی گیانی نەبوە.

28ی ئەیلولیش شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی كەوتنە خوارەوەی موشەكێك بۆ ماڵێك لە ناوچەی ئەبو شەعبان لە قەزای رەزوانیەی بەغدا پێنج كەس كوژراون كە سێ منداڵ و دو ژن بون لەگەڵ برینداربونی دو منداڵی دیكە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.