سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سێ ناوچەى پیشەسازى لەهەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە دروستدەکرێن.
محەمەد شوكری لە لهلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو دەست بە دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازی لە ھەولێر دەكرێت، یەكێكی تریش لە هەڵەبجە بنیات دەنرێت، كە بۆ ئەویش سەرقاڵی دیاریكردنی زەوین و ئەوەی سلێمانیش لە ناوچەی عەربەت ھەزار دۆنمە و خەریكی دەرخستەین و ھەركاتێك تەواو بوو، ئەویش ڕادەگەیەنین”.
وتیشی “سەبارەت بەوەی ھەولێر، كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شارەوانی و پارێزگار كردووە و سەرۆكی حوومەتیش رەزامەندیی دەربڕیوە كە خزمەتگوزاری بۆ دابین بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت ھەفتەی داھاتوو دەست بە كاركردن بكەین”.
سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان رونیکردەوە ئەوەى هەولێر لەسەر دوو ھەزار و٥٠٠ دۆنم زەوی دروستدەکرێت، ٥٢ كارگەی وەبەرھێنانی ھەیە و چەند كارگەیەكی پیشەسازییش لە خۆ دەگرێت، ئەوەی دیكەش بۆ مامەڵەكردن تەرخان دەكرێت.