Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دادی عێراق دۆخی دادگاکان تاوتوێ دەکەن
محەمەد حەلبوسی وسالار عەبدولستار

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دادی عێراق دۆخی دادگاکان تاوتوێ دەکەن

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دادی عێراق كاروباری دامەزراوەكانی داد و فەرمانگەكانی سەر بەو وەزارەتە تاوتوێ دەکەن و جەخت لە گرنگی لابردنی بەربەستەكان و دەركردنی یاسای پێویست بەمەبەستی پێشخستنی رۆڵی وەزارەتی داد تاوتوێ دەکەن.

راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمرۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە دادوەر سالار عەبدولستار وەزیری داد کردوە و گفتوگۆ سەبارەت بە هەوڵەكانی وەزارەتی داد و پلانەكانی كراوە لە كاروباری دامەزراوەكانی داد و فەرمانگەكانی سەر بەو وەزارەتە.

ئەوەش هاتوە، لەدیدارەکەدا گرنگی لابردنی بەربەستەكان و ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی لە كارەكانی ئەو وەزارەتە لەرێی دەركردنی یاسای پێویست بەمەبەستی پێش خستنی ئەدای وەزارەتی داد تاوتوێ کراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.