Home » هەواڵ » کوردستانی » سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات
مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات

بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەكات ماسك ببەستن و دەستكێش لەدەست بكەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەند ڕۆژی لەدوای یەكە، تووشبوون بە كۆرۆنا بە خێرایی زیاد بووە، هەریەك لە ئێمە ئەركی لەسەر شانە ئەوانی دیكە بپارێزێت.

دەشڵێت: “بۆ ئەوەی بەسەر كۆرۆنادا سەركەوین، ماسك ببەستە و دەستكێش لەدەست بكە”.

ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە ڕۆژانە زیاتر لە هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت و بەرپرسانی تەندروستی-ش هۆشداری خراپتربوونی دۆخەكە دەدەن ئەگەر هاووڵاتیان پابەند نەبن و مووچەی كارمەندانی تەندروستی دابەش نەكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.