سەرۆك كۆمارى عێراق داوا دەكات پرۆژە ياساى ژنە ئێزيدييە ڕزگاربووەكان لەلایەن پەرلەمانەوە تێپەڕێنڕێت و لەهەمان كاتيشدا فراوانبكرێت.
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارى عێراق (شەممە 24ى تشرينى يەكەمى 2020) لە ئەكاونتى خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردووەتەوە “نەهامەتى ئێزدييەكان نەهامەتى هەموومانە و پێويستە تاوانەكانى داعش سزاى بەدواوە بێت، سەرخستنى قوربانيان ئەركێكى نيشتمانى و ئەخلاقييە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە “دوبارە داوا دەكەين كە پرۆژە ياساى ژنە ڕزگاربووە ئێزديەكان تێپەڕێنرێت، هەروەها فراوانبكرێت بۆ چين و توێژەكانى تريش”.