Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆکى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە
نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

سەرۆکى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لەبارەى رفاندن و کوشتنى ژمارەیەک هاوڵاتى لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین.

نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا دەڵێت، داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.

دەقى راگەیەنراوەکە:

زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د له‌ پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی. هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه‌ین.

داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.

ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.