Home » هەواڵ » جێهان » سەرۆکی فڕەنسا باری نائاسایی تەواوەتی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند
ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فڕەنسا باری نائاسایی تەواوەتی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند

سەرۆکی فڕەنسا ئێوارەی ئەمڕۆ باری نائاسایی تەواوەتی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند و وتی، “ئیسلامیە توندڕه‌وەکان” دەستیان لە هێرشەکاندانی سەر وڵاتەکەیدا هەیە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند، بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی وڵاتەکەی و پاراستنی هاوڵاتیان، سەربازانی وڵاتەکەی بڵاوەپێدەکات و شوێنە گشتییەکان و ئاینییەکان لەوانە کەنیسەکان دەپارێزن، هاوکات ئاسایشی قوتابخانەکان زیاتر دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشە تیرۆریستییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن گروپە “ئیسلامیە توندڕه‌وەکان”ەوە ئەنجامدەدرێت و لەوبارەیوە کار دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕەنسا و هاوڵاتیان.

ماکرۆن باسی لەوەشکردوە، “ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەرمان بەهۆی بەرگری ئێمەوەیە لە پاراستنی بەهاکان و ئازادی کە خواستنی ئێمەیە”.

ئەو وتانەی ئیمانوێل ماکرۆن لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پیاوێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر کڵێسایەکی شاری نیسی باشوری رۆژهەڵاتی فڕەنسا، بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشی بریندارکرد و دواتر لەلایەن هێزەکانی ئەمنی وڵاتەکە دەستگیرا.

بەگوێرەی میدیاکانی فڕەنسا، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ بە رەگەز ئه‌فغانییه‌، له‌كاتێكیشدا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ کە ده‌ستگیركراوه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان تێبینیانكردوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ شوێنی وه‌ستانی هێلی ترام، چه‌كێكی سپی پێبوه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ی 30 سانتیمه‌تر بوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.