Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە
نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی شەوی رابردو بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینن، لە هەمانکاتدا لەو باوەڕەدان كه‌ دەبێت هەمو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ رێگرتن لە هەمو کارێکی تێکدەرانەی هەمو گروپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوی هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “کاتژمێر 8:30ی شەوی ڕابردو گروپێکی تێکدەر شەش موشەکی لە ناوچەی بەرتڵەی پارێزگای موسڵەوە، ئاڕاستەی بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر کرد، خۆشبەختانە هیچ زیانێکیان نەبو”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتێکدا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینن، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەداین كه‌ دەبێت هەمو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ رێگرتن لە هەمو کارێکی تێکدەرانەی هەمو گروپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان.

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکردوە، “دەبێت قوربانییەکانی پێشمەرگە و هەمو هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان هاندەرمان بن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەمو عێراق و هەموو باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی جیهان لە عێراق، هەروەها دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەین لەو دۆخە خراپە ئابورییەی بەهۆی په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بەسەر خەڵکی وڵاتەکەمان و جیهاندا هاتوه‌”.

ئەوەشی خستەڕو، “ئەوانەی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن دوژمنی هەمو عێراقن و دەبێت هەمو هێزە عێراقییەکان بە یەکدەستی به‌ره‌نگاریان ببنەوە و ڕوبه‌ڕوى یاسا بكرێنه‌وه‌، ئێمەش بەمەبەستی دروستکردنی ئەو هەماهەنگییە له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق مسته‌فا كازمى ئامادەی هەمو هاوکارى و پشتگیرییەکین كه‌ دڵنیاین له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیردا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.