سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و یۆنان ده‌کەن، هەرێم هاوسۆز و هاوخه‌می هەردو وڵاتەکەیە و هیوای زوچاکبونهوەش بۆ بریندارەکان دەخوازن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، “پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و یۆنان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانیان شاد بکات و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هیوای زوچاکبونه‌وه بۆ برینداران و به‌رکه‌وتوانی روداوەکەش ده‌خوازن.
دوێنێ ھەینی بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای “سەفریحەسار”ی سەر بەپارێزگای ئیزمیری لە رۆژئاوای تورکیا ھەژاند، قوڵی بومەلەرزەکە 16.54 کیلۆمەتر بوە و نزیکەی 17 کیلۆمەتریش لە ناوەندی قەزاکەوە دوربوە، تائێستا ئامارەکانی مردن و برینداربونیش بە روداوەکە گەیشتە گیان لەدەستدانی 24 کەس و 804 کەسیش برینداربون.