Home » هەواڵ » کوردستانی » سەرۆک کۆماری عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆدەبنەوە
سەرۆک کۆماری عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم

سەرۆک کۆماری عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆدەبنەوە

بەرهەم ساڵح و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە و لەبارەی دۆخی سیاسی، دارایی و تەندروستی گفتوگۆ دەکەن.

بەپێی زانیاریەکان ، ئەمڕۆ دوشەممە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و  لە کۆبونەوەکەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، گرنگترینیان دۆخی سیاسی، دارایی و تەندروستیی هەرێمی کوردستانن.

پێشتریش چەندجارێک سەرۆک بەرهەم و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبونەتەوە و دواینجار سەرەتای مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ بو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.