Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » شاندێكی عێراق سه‌ردانی ئێران ده‌كات
ئێران -عێراق

شاندێكی عێراق سه‌ردانی ئێران ده‌كات

شاندێكی ته‌كنیكی عێراقی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانی تاران ده‌كات و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش بۆ كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌هاوتا عێراقیه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات.

ئاژانسی فارس نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی جیاجیای په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان، له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامدا.

له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا، گفتوگۆ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان، به‌ تایبه‌ت سه‌ردانی داهاتو شاندی عێراقی بۆ به‌دواداچون به‌مه‌به‌ستی ئه‌و كۆده‌نگییه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران  ئه‌نجامدرا.

28ی مانگی رابردو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان و گرنگترین پرسه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گفتوگۆی كرد .

به‌پشت به‌ستن به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردو وڵات له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌نجامدراوه‌، بڕیاردرا شاندێكی ته‌كنیكی عێراقی سه‌ردانی ئێران بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌ دوقۆڵییه‌كان، له‌وانه‌ش سنوری نێوان هه‌ردو وڵات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.