Home » هەواڵ » کوردستانی » شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات
ئالای عێراق - ئالائ هەرێم

شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13/10/2020، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەڕێكەوت، بڕیارە سێ بابەتی سەرەكی لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگری عێراق تاوتوێ بكەن.

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: “شاندەكە لیژنەی باڵای ئەمنی ھەماھەنگی وەزارەتی پێشمەرگەیە كە دوو ساڵە دامەزراوە، كۆبوونەوەی دەوریمان ھەیە جارێك لە ھەولێر و جاری دواتر لە بەغدا، كۆبوونەوەی ئەمجارەمان لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنی ھەماھەنگی لە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان و وەزارەتی بەرگری عێراق، گفتوگۆ لەسەر ھەماھەنگییەكان دەكەین، لەو ناوچانەی كە داعش كردەوەی تیرۆرستی تێدا ئەنجامدەدات”.

گوتیشی: “لە كۆبوونەوەكەدا سێ بابەتی سەرەكی گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، كە بریتین لە دامەزراندنی ناوەندی ھەماھەنگی لەنێوان ئەفسەرانی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كە شەش ناوەندە، لەوانیش دوو ناوەندی سەرەكی ھەن یەكێك لە بەغدا و یەكێكیش لە ھەولێر، چوار ناوەندی دیكەش لە كەركووك و دیالە و مەخموور و مووسڵ دەبن، جگە لەوە گفتوگۆ لەبارەی ھێڵی بەرگری دەكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە دیالەوە تا دەگاتەوە سنووری مووسڵ، بابەتێكی دیكە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشە، بەتایبەتی لەو شوێنانە كە زانیاری ھەیە داعش بنكە و بارەگای داناوەتەوە و جموجۆڵیان ھەیە”.

جەبار یاوەر، راشیگەیاند: “پێشتر لەسەر ئەم میكانیزمە گفتوگۆمان كردووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەمانەوێ بڕیار لەسەر جێبەجێكردنی ئەو خاڵانە بدەین، ئەگەر رێككەوتین لەسەر میكانیزمەكە دەست دەكەین بە ھەنگاوی كردەیی”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.