Home » هەواڵ » عێراق » شاندێکی باڵای میسر سەردانی بەغدا دەکات
عێراق

شاندێکی باڵای میسر سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی باڵای کۆماری میسری عەرەبی سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

شاندەکە ئەمڕۆ سێشەممە 27-10-2020 بە سەرۆکایەتیی مستەفا مەدبوولی، سەرۆک وەزیرانی میسر، سەردانی بەغدا دەکات.

شاندەکە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆ دەبێتەوە و بڕیاریشە رۆژی شەممەی داهاتوو بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مستەفا مەدبوولی، هەموو پرۆتۆکۆل و لێکتێگەیشتنەکانی پێشووی نێوان بەغدا و قاهیرە، واژۆ بکەن.

پرۆتۆکۆل و لێکتێگەیشتنەکان لە ماوە جیاجیاکانی رابردوو لەنێوان شاندی هەردوو وڵات ئامادەکراون و پەیوەندیدارن بە پرسەکانی وزە، بونیادنانەوە، کشتوکاڵ، ژێرخانی ئابووری، نیشتەجێکردن، پیشەسازی، کارەبا، گەشەپێدان، گواستنەوە، پەیوەندییەکان و ئاو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.