Home » هەواڵ » کوردستانی » شێركۆ جەودەت؛ حكومەتی هەرێم 500 ملیۆن دۆلاری لە توركیا قەرزكردووە
شێركۆ جەودەت

شێركۆ جەودەت؛ حكومەتی هەرێم 500 ملیۆن دۆلاری لە توركیا قەرزكردووە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دەسەڵاتی حكومەت بەكاردەهێنرێت بۆ گەندەڵی كە ئەمە سەروەت و سامانێكی زۆر دەبات، كە ئەگەر ئەمە نەبووایە ڕەنگە پێویستیشیان بە پارەی بەغدا نەدەبوو، دەشڵێت،”وزیری دارایی پێی ووتین ،كە حكومەت چووە 500 ملیۆن دۆلاری لە توركیا قەرزكردووە بەڕەزامەندی توركیا دواتر دەبێت بیداتەوە”.

د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەڕلەمانی كوردستان بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە ، كە وەزیری دارایی ئەو كاتەی هاتە پەڕلەمان ووتی كەتنمان ناوەتەوە و فریامان كەون وەرن با چارەسەری بكەین ، ئێمەش بیرۆكەمان داونەتێ بۆ چارەسەر وتمان ئەوە 30 ساڵە ئێمە پێتان دەڵین ئاوا نابێت و ئاوا ڕاستە، بەڵام ئێوە گوێ ناگرن ئێستا باجی ئەوە دەدەن كە گوێ ناگرن.

دەشڵێت ،”حكومەتی هەرێم چووە 500 ملیۆن دۆلاری لە توركیا قەرزكردووە بەڕەزامەندی توركیا دواتر دەبێت بیداتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، دەسەڵاتی حكومەت بەكاردەهێنرێت بۆ گەندەڵی، كە ئەمە سەروەت و سامانێكی زۆر دەبات و بەهەدەری دەبات لە هەرێمی كوردستاندا، ئەگەر ئەمە نەبووایە ڕەنگە پێویستیشیان بە پارەی بەغدا نەدەبوو بۆ دابەشكردنی مووچە.

ئاشكراشیكردووە، كە وەزیری دارایی پێی وتوون”ئەگەر بەغدا 320 ملیارەكە نەنێرێت ناتوانن مووچە فەرمانبەرانی هەرێم بدەین”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.