Home » هەواڵ » کوردستانی » شەنگال؛ 10 هەزار ئێزیدی فۆرمی دامەزراندنیان پڕكردۆتەوە
دیمەنێک له شاری شەنگال

شەنگال؛ 10 هەزار ئێزیدی فۆرمی دامەزراندنیان پڕكردۆتەوە

تەنیا لە ماوەی سێ رۆژدا 10 هەزار گەنجی ئاوارەی ئێزیدی فۆرمی دامەزراندنیان پڕكردۆتەوە، بۆ ئەوەی وەكو پۆلیس لەسەر میلاكی حكومەتی عیراق دابمەزرێنرێن لە چوارچێوەی رێككەوتنی شنگالدا.

بەپێی رێككەوتنی شنگالی نێوان هەردو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دۆسیەی ئەمنی قەزاكە دەدرێتە پۆلیسی ناوخۆیی، دەزگای هەواڵگری، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ دامەزراندنی دو هەزارو 500 كارمەندی ئەمنی كە هەزار و 500یان لە ئاوارە شنگالییەكانی ناو كەمپ و هەزاریان لە دانیشتوانی ئێستای شنگال بن.

لە 20ی تشرینی یەكەمەوە قایمقامیەتی جێگرەوەی شنگال كە لە دهۆك دەوامدەكەن، دەستیكرد بە وەرگرتنی مامەڵەی دامەزراندن و تائێستا 10 هەزار فۆرم پڕكراونەتەوەو بڕیارە پرۆسەكە هەفتەیەك بخایەنێت لە رۆژی دەستپێكردنییەوە.

بەپێی مەرجەكان، ئەوانەی دەیانەوێت دابمەزرێن تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵ بێت، پێویستە عیراقی بێت و لە بنەڕەتدا خەڵكی قەزای شنگال بێت، هەروەها بڕوانامەی شەشی سەرەتایی بەرەو سەرەوەی هەبێت، لەگەڵئەوەشدا لە پشكنینی تەندروستی و جەستەیی دەربچێت و هیچ تاوانێكی نەكردبێت.

نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بە سایتی كەركوك ناوی راگەیاندوە، “لەهەر كەمپێكی سنوری پارێزگای دهۆك لیژنەیەكی تایبەت لەلایەن حكومەتی هەرێم دانراوە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی دامەزراندنی ئاوارەكان… ماوەی پێشكەشكردن هەفتەیەكە و تائێستا 10 هەزار كەس فۆرمیان پڕكردۆتەوە، پێمانوایە تا كۆتا رۆژ ژمارەكە بۆ دوو هێندە بەرزدەبێتەوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.