Home » هەواڵ » جێهان » شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە
شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا

شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە

شەڕ و پێکدادانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە و هەردوو وەزارەتی بەرگریی ئەو دوو وڵاتە ئاماری جیاوازی کوژراوەکان بڵاودەکەنەوە.

شه‌ڕ و پێكدادان به‌ درێژایی شه‌وی رابردوو له‌ هێڵی سنوری نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌رده‌وام بوو بۆ ئەمڕۆش له‌ ته‌واوی به‌ره‌كاندا پێكدادانه‌كان به‌ سه‌ختی به‌رده‌وامن.

هاوکات، بەرپرسانی ئەرمینیا ئاماژەیان بەوەکردووە، لە چوار رۆژی رابردوودا  ١٠٤ سەربازی ئەرمینیا لە قەرەباخ کوژراون و ١٣٠ سەربازی ئازەربایجان کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی ٣٠ی مانگی داهاتوودا و لە یەک رۆژدا، ٢٣٠٠ سەربازی ئەرمینیا کوژراون.

ماوەی چەند رۆژە شەڕ و پێکدادان لە هەرێمی قەرەباخ لەنێوان سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە، و سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەڵام پێکدادانەکان بەردەوامن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.