عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ره‌خنه له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه ده‌گرێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه و به ترسنۆك و دۆڕاو ناویان ده‌بات.
ئه‌م وتانه‌ی عه‌لی باپیر له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا بووه، له كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می زانایان له وڵاتی توركیا، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین قسه‌ی كردووه.
عه‌لی باپیر، رایگه‌یاندووه هەموو ئەو وڵات و دەستەڵاتانەی عەرەب كە پێشبڕكێ دەكەن لەسەر خۆ بەدەستەوە دانیان بە قەوارەی زایۆنیی، ئەوانە ترسنۆك و دۆڕاون دەبوایە لە بری ئەمە بەرگرییان لە براو خوشكانیان لە فەڵەستین بكردایەو خاكی زەوتكراویان بسەندایەوە.
ئه‌میری كۆمه‌ڵ، به‌پێویستی زانیوه مسوڵمانان لە هەرشوێنێك بن هەڵوێستی ئیسلامییانەی خۆیان لەسەڕ “بێڕێزییەكانی فەڕەنسا بەرانبەر پێغەمبەری ئیسلام” بنوێنن‌و بەرگریی لێبكەنو بە ئاشكرا سه‌ركۆنه و مه‌حكومی بكەن، “بۆ ئەوەی بەچۆكدابێو جارێكی دیكە هەڵەی لەو شێوە نەكەن”.
هه‌ر له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا عەلی باپیر بابه‌تێكی له‌سه‌ر كۆرۆنا پێشكه‌شكردووه، به‌ناونیشانی: “هەڵسوكەوتی ڕاست‌و دروست لە مەڕ پەتای كۆڕۆنا”.
لەو بارەیەوە ئه‌میری كۆمه‌ڵ تیشكی خستە سەر ئەو پرسه‌و لە ژماره‌یه‌ك بڕگەو بابەتێكدا هەڵوێستی ئیسلامی لەو بارەوە به‌پێویستی زانیوه، مسوڵمان بە هاوسەنگی سەیری مەسەلەكان بكات‌و هەڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه‌ی بۆ بكات‌و دەعوەو بانگەواز لەبوونی ئەو پەتایەدا بەلێزانییو ورییاییەوە ئەنجام بدات.
هه‌ریه‌كه له ئیمارات، به‌حره‌ین، سودان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردوه‌ته‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسێكی ته‌لئه‌بیب رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سعودیه، قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.