Home » ئابوری » عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە هەوڵی بەهێزی خستوەتەگەڕ
عێراق

عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە هەوڵی بەهێزی خستوەتەگەڕ

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتانی ئەوروپا کە بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەنجام دەدرێت، یەکێک لەو بابەتانەی باسدەکرێت پرسی لادانی عێراقە لەلیستی “وڵاتانی مەترسیدار” بۆ سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی تیرۆر.

مستەفا غالب مخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، ئەمڕۆ شاندی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتی  مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێدەکەوێت، لەسەردانەکە کە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت باس لە پەیوەندییە بانکییەکان و هەلی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و وڵاتانی ئەوروپا دەکرێت و گفتوگۆش لەبارەی لادانی عێراق لەلیستی “وڵاتانی مەترسیدار” بۆ سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا دەکرێت.

بەگوێرەی دواین راپۆرتی گروپی کاری دارایی (FATF) هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر (AML / CFT) هەوڵی “بەهێز” و بەرچاو بون، کە بەلادانی لادانی عێراق لەلیستی “وڵاتانی مەترسیدار” دەرفەرت وەبەرهێنانی ئەوروپی و قەرزی بانکەکانی ئەوروپا بۆ عێراق ئاسانتر دەکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.