سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق خواستی هه‌یه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا بۆ ئاستێكی به‌رزتر له ئاستی ئێستا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مستەفا كازمی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ سەرۆك وەزیران پێشوازی له ئه‌لیكسانده‌ر لافرنتیڤ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕوسیا و شاندێكی یاوه‌ری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا كردوه.
ئاماژەبەوەدراوە، ئه‌لیكسانده‌ر لافرنتیڤ سڵاوی سه‌رۆكی روسیای به مسته‌فا كازمی گه‌یاندووە و وتوویەتی، سه‌ركردایه‌تی روسیا به چاوێكی گرنگه‌وه ده‌ڕوانێته باشترین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.
كازمی لهدیدارهكەدا بە نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا وتووە،عێراق خواستی هه‌یه له‌ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و روسیا له‌واقیعی ئێستای گه‌وره‌تر بكه‌ن”.