Home » هەواڵ » جێهان » عەلی باپیر هەڵوێستی خۆی بەرامبەر قسەكانی ماكرۆن لەبارەی ئیسلام راگەیاند
عەلی باپیر

عەلی باپیر هەڵوێستی خۆی بەرامبەر قسەكانی ماكرۆن لەبارەی ئیسلام راگەیاند

عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان رایگه‌یاند هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ عه‌لمانیه‌ت‌ و سیكۆلاریزم له‌و وڵاته‌ زۆر به‌ توندی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆیه‌ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فرەنسا كه‌وتوه‌ته‌ هه‌ڵه‌وه و ده‌ڵێت ئیسلام له‌ قه‌یراندایه‌.

عەلی باپیر، لەمیانی ئێوارە كۆڕێكدا بۆ نێوخۆی حزبەكەی سەبارەت بە هەڵوێستی سەرۆكی فەرەنسا لەبارەی ئیسلام وتی”ئەو هەڵوێستەی فەرەنسا كۆنە، كاتی خۆی كە رێنسانس لەوێوە سەریهەڵدا، ئەوانە هەر لەسەرەتاوە عەلمانیەت و سكۆلاریزمیان زۆر بەتوندی گرتوە، بەتایبەت ماكرۆن كە من پێموایە سەرەنجامی باش نابێت.”

راشیگەیاند،”ماكرۆن كە باسی ئیسلامی كرد، دەڵێت ئیسلام لە قەیراندایە، ئەوە وانییە، بڵێن موسڵمان لە قەیراندایە ئەوە راستە. بەڵام قەیرانەكانی موسڵمانان هی كێن و هی چین؟ زۆری هی دواكەوتویی و نەزانی خۆیانە لە دینەكەیان، بەشێكی زۆریشی هی ئەو زلهێزانەیە كە گرفت و كێشە بۆ موسڵمانان دروست دەكەن، بۆئەوەی موسڵمانان بەخۆیانە سەرقاڵ بن”

ئاماژەی بەوەشكرد،”لە شوێنێك كە موسڵمانان دەیانەوێت قەوارەیەكی ئیسلامی هەڵبژێرن وەك لە میسر، وەكو پێشتر لە جەزائیر و لە فەلەستین و لە لیبیا لە تونس، تەماشا دەكەیت، ناهێڵن. كەسێك دێنن كودەتای بەسەردا بكات و پشتیوانی و هاوكاری دەكەن بۆ ئەوەی كە ئەو ئیرادە راستەقینەیەی موسڵمانان كە لە قەوارەیەكی سیاسیدا بەرجەستە بوەو رەوایەتی پێدراوە لەباربەرن. شێوەی دژایەتی ئەوان بۆ ئەهلی ئیسلامی زۆرە. موسڵمانان لە قەیراندان ئەگەرنا لە راستیدا ئیسلام هیچ قەیرانێكی نییە.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.