Home » هەواڵ » کوردستانی » فراكسیۆنی‌ گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌‎
پەرلەمانی كوردستان ولۆگۆی گۆڕان

فراكسیۆنی‌ گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌‎

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لە کاتێکدا کە ڕەوشی ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەخت و دژواردا تێدەپەرێت، كه‌چی پارتی و یه‌كێتی خه‌ریكی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ ره‌شه‌كان مێژوون.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان له‌ ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لە جیاتی چارەسەری ئەو سەختییانە و چاککردنی ژیانی خەڵک، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمان و ھەردوو تیمیان لە حکومەتی ھەرێم لە بری بیرکردنەوە بۆ داهاتوویەکی گەش و ژیانێکی شەرەفمەندانەو خێراکردن لە ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەری نەبونی موچە و یەکخستن و بە نیشتیمانیکردنی هێزە چەکدارەکان و دانانی بناغەیەکی پتەوی ئابوری نیشتیمانی، خەریکی هەڵدانەوەی لاپەرە رەشەکانی مێژوون. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

بۆ ڕای گشتی و لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان

لە کاتێکدا کە ڕەوشی ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەخت و دژواردا تێدەپەرێت .

میللەتەکەمان لەبەردەم قەیرانێکی قوڵی دارایی و خەمی موچە و نەبونی کار و خزمەتگوزاری شایستەدایە . لە جیاتی چارەسەری ئەو سەختییانە و چاککردنی ژیانی خەڵک، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمان و ھەردوو تیمیان لە حکومەتی ھەرێم لە بری بیرکردنەوە بۆ داهاتوویەکی گەش و ژیانێکی شەرەفمەندانەو خێراکردن لە ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەری نەبونی موچە و یەکخستن و بە نیشتیمانیکردنی هێزە چەکدارەکان و دانانی بناغەیەکی پتەوی ئابوری نیشتیمانی، خەریکی هەڵدانەوەی لاپەرە رەشەکانی مێژوون.

لە کاتێکدا ئەرکی ھەردوو هێزەکەو تەواوی هێزەکانی کوردستان پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی و برایەتی میلەتەکەمانە، ئەرکی ھەردوو تیمی حکومەتیشیان خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و ئەنجامدانی چاکسازیی و دژایەتی گەندەڵی و قاچاخچێتی دەروازە سنوریەکانە، نەک تێوەگلان بە کێشە سیاسیەکان و خۆشکردنی ئاگری شەڕ و ئاڵۆزکردنی ڕەوشەکە.

ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان جەخت دەکەینەوە کە دەبێت بایی ئەوەندە ئاوڕ لە رابردو بدەینەوە کە ئەزمونی لێوەرگرین بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو، هەڵەو خراپی و کەموکورتیەکان دووبارەنەکەینەوە تا ئاڵای کوردستان و خاک و نەوەکانی ئێستاو داهاتومان پارێزراو بن بە ھیچ جۆرێک لەگەڵ ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەدا نین لە چەند رۆژی رابردووەوە بەڕێوەدەبرێن.

فراکسیۆنی گۆڕان

١٧/١٠/٢٠٢٠

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.