Home » هەواڵ » عێراق » فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك: باره‌گاكه‌مان راده‌ستی پارتی ناكه‌ینه‌وه
سه‌عد حه‌ربیه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك: باره‌گاكه‌مان راده‌ستی پارتی ناكه‌ینه‌وه

سه‌عد حه‌ربیه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ره‌تیكرده‌وه‌، باره‌گای ئۆپراسیۆنه‌كان چۆڵ بكه‌ن و راده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستانی بكه‌ن و راشیگه‌یاند، به‌رده‌وام له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.

سه‌عد حه‌ربیه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند، “فه‌رمانده‌یی ئه‌ركه‌كانی له‌ باره‌گای خۆی بۆ به‌ دواداچونی پلانه‌كان و پاراستنی ناوچه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و به‌رده‌وامه‌”.

وتیشی، “هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه‌كان نه‌كراوه‌، ئه‌و بابه‌تانه‌ش به‌ ته‌واوی سه‌ربازین، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشیان به‌ هیچ جۆره‌ كێشه‌یه‌كه‌وه‌ نیه‌”.

سه‌باره‌ت به‌راده‌ستكردنی باره‌گای ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كه‌ پێشتر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان بو له‌كه‌ركوك، سه‌عد حه‌ربیه‌ ئاشكرایكردوه‌، باره‌گاكه‌یان راده‌ستی پارتی ناكه‌نه‌وه‌.

پێشتر ژماره‌یه‌ك له‌میدیاكان بڵاویانكردبوه‌وه‌، بڕیارێك له‌حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك، بۆ چۆڵكردنی باره‌گاكه‌یان و راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.