Home » هاوپۆلنه‌كراو » فڕەنسا و ئەڵمانیا دوەم قەدەغەی هاتوچۆی نیشتیمانییان راگەیاند

فڕەنسا و ئەڵمانیا دوەم قەدەغەی هاتوچۆی نیشتیمانییان راگەیاند

بەهۆی بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو، هەریەک لە فڕەنسا و ئەڵمانیا دوەم قەدەغەی هاتوچۆی نیشتیمانییان راگەیاند.

لەوبارەیەوە، بەرپرسانی باڵای هەریەک لە فڕەنسا و ئەڵمانیا رایانگەیاند، ئامانج لەو هەنگاوە رێگریکردنە لەکارەساتێکی دیکە کۆرۆنا و کەمکردنەوەی رێژەی مردن و توشبون بەکۆرۆنا.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، لەوبارەیەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا رایگەیاندوە، وڵاتەکەی و بەشێک لەدراوسێکانی لەیەکێتی ئەوروپا رۆچونەتە ناو مەترسییەکانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا و  لەسبەینێوە رێکارەکانی دژی ئەو پەتایە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و تا 1-ی دیسەمبەر بەردەوامدەبن.

رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لەفڕەنسا بریتین لە، مانەوەی لەماڵەوە و رۆژانە تەنها یەک کاتژمێر رێگە بەهاتنە دەرەوە دەدرێت، هەروەها بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، راهێنان و کڕینی پێداویستی زۆر گرنگ رێگە بەهاتنە دەرەوە دەدرێت، یانە و چێشتخانەکان دادەخرێن، گەشتی نێوان ناوچەکان قەدەغە دەکرێت و ئەو دوکانانەش دادەخرێن کە شتومەکی لاوەکی ناپێویست دەفرۆشن، بەشێک لەسنورەکان دادەخرێن، زانکۆکانیش تەنها لەڕێگای ئۆنلاینەوە وانە دەخوێنن.

 لای خۆشییەوە، ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند، لە 2-ی نۆڤەمبەرەوە وڵاتەکەی بۆ ماوەی چوار هەفتە دەکەوێتە قەدەغەی هاتوچۆ و راگرتنی بەشێکی زۆر لە چالاکییە ئابورییەکان.

مێرکڵ راشیگەیاند، رێکارەکان کە داخستنی چێشتخانە، یانە و شوێنە گشتییەکان دەگرێتەوە و کۆبونەوەی جەماوەی لە 10 کەس زیاتر رێگەی پێنادرێت.

بەگوێرەی وتەکانی مێرکڵ، دوای دو هەفتە چاو بەپێی دۆخی تەندروستی وڵاتەکەیان، چاو بەڕێکارەکاندا دەخشێننەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.