Home » هەواڵ » کوردستانی » فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
هەنار

فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەبەشداری زیاتر لە 400 جوتیار و خاوەن بەرهەمی خۆماڵی فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە لە ژێر ناوی “فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە” رێكخراوە و بڕیارە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئامادەی بەڕێوەچونی كارەكانی فێستیڤاڵەكە بێت.

 ناوچەی شارەزور و سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بە ناوچەیەكی كشتوكاڵی گرنگی هەرێمی كوردستان دادەنرێن و یەكێك لەو بەرهەمانەی كە ناوبانگێكی گەورەی لە هەرێم هەیە “هەنارە” بۆ ئەو مەبەستەش شەش ساڵە، جوتیارانی پارێزگاكە لە رێگەی فێستیڤاڵی ساڵانەوە بەرهەمەكانی خۆیان نمایش دەكەن و ژمارەیەك زۆر لە هاوڵاتیان لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمەوە بەشداری لە بەڕێوەچونی فێستیڤاڵەكە دەكەن، هەندێك بۆ كاتبەسەربردن و هەندێكیش دیكە بۆ كڕینی هەنار روی تێدەكەن.

فێستیڤاڵەكە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا جوتیاران هەوڵدەدەن باشترین بەرهەمەكانیان بەڕوی كڕیاراندا نمایش بكەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.