Home » هەواڵ » جێهان » كاردانەوەكان لەبارەی بێ رێزیكردن بە ئایینی ئیسلام بەردەوامە
ئایینی ئیسلام

كاردانەوەكان لەبارەی بێ رێزیكردن بە ئایینی ئیسلام بەردەوامە

مەغریب کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر کە تیایدا سووکایەتی بە پێغەمبەر محمد(ﷺ)کراوەو بەتوندی ئیدانەی دەكات.

لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی مەغریب، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە: ”پێداگریی لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر کە تیایدا سووکایەتی بە بە پێغەمبەر محمد(ﷺ) دەکرێت نیشانی دەدات کە بکەرانی ئەو کردەیە تا ئێستاش پێنەگەیشتوون”.

لە راگەیەندراوەکەدا بە توندی ئیدانەی بڵاوکردنەوەی ئەو کاریکاتێرانە کراوە کە تیایاندا سووکایەتی بە ئیسلام و پێغەمبەر محمد(ﷺ) دەکرێت و، باس لەوە کراوە کە ئازادیی کەسی ئازادی و بیروباوەڕی کەسانی دیکەی پێشێلکردووە، بە هەر هۆکارێک بێت سووکایەتی کردن بە ئیسلام کە ئایینی زیاتر لە دوو ملیار کەسە نابێتە ئازادی رادەربڕین.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە مەغریبییەکان کەمپینێكیان بە هاشتاگی ”بایکۆتی بەرهەمە فەڕەنسیەکان” لە رۆژی هەینی دەستپێکردووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی گرنگیی پێدەدرێت و، هەزاران کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پشتیوانی دەکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.