Home » هەواڵ » عێراق » كازمی‌‌: ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ خاكی‌ عێراق له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر‌ وڵاتانی‌ دراوسێ به‌كاربهێنرێت
كازمی

كازمی‌‌: ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ خاكی‌ عێراق له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر‌ وڵاتانی‌ دراوسێ به‌كاربهێنرێت

مسته‌فا كازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاكی‌ عێراق له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر‌‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عێراق به‌كاربهێنرێت.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ كازمی‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاندووه‌، “به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خاكی‌ عێراق له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌  بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر‌‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عێراق به‌تایبه‌تی‌ توركیاو ئێران به‌كاربهێنرێت”.

ئه‌مرۆ هه‌ینی‌، وه‌فدی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غداو دواتر له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌یی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال.

دواتر ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەچاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، رێککەوتنێکی “مێژویی” بەگوێرەی دەستور ئەنجامدراوە کە پێگەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لەقەزای شنگال بەهێز دەکات‌.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ رێککەوتنەکە لەسەر هەردو ئاستی کارگێڕی‌و ئەمنییەو کۆتایی بەدەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان دەهێنرێت.

راشیگه‌یاندووه‌، ئەو رێککەوتنە بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێم جێبەجێدەکرێت‌و هاوکار دەبێت بۆ دوبارە بونیاتنانەوەی شارەکەو گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی بۆ ناوچەکانیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.