Home » هەواڵ » عێراق » كازمی: شەشی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت
مستەفا کازمى

كازمی: شەشی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، شەشی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت و هەموو هەولێكمان بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە.

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە وتارێکدا رایگەیاند، “بەبێ هیچ ناڕەزاییەك شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتومان دیاریكردووە بۆ رۆژی ئەنجامدانی هەڵژبژاردن، پابەندین بەو وادەیەی دیاریمانكردووە”.

 سەرۆکوەزیرانى عێراق وتیشى، “كارمانكردووە بۆئەوەی كۆمسیۆن ئامادەكاری تەواوبكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریكراوە، بۆ زیاتركردنی گرنتی شەفافیەت و دوور لە ساختەكاری داوامان لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە چاودێری هەڵبژاردنەکە بکەن”.

 وتەکاتى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق بازنەکانى هەڵبژاردنى لە 16 پارێزگاى عێراق پەسەندکرد.

 پێشتر مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق رۆژى شەشى حوزەیرانى ساڵى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دیاریکرد، ئەمڕۆ جەختى لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەکردوە لەو وادەیەى کە دیارى کردبوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.