Home » هەواڵ » کوردستانی » كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
ھەرێم

كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە

كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، ڕاگرتنی ڤیزای گەشتكردن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دوورە لە راستییەوە.

كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەنگۆی ڕاگرتنی ڤیزای گەشتكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی كۆردستان بۆ ئێران هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئاشكراشیكرد، لە ٢١ی ئازاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٩ هەزار و ٩٣٥ ڤیزای گەشتكردنی پێویست بۆ كەسانی نەخۆش و خوێندكار دەركراوە، سێ دەروازەی سنوریی بەڕووی ئەو كەسانەی كە ڤیزای نەخۆش، بازرگانی و خوێندنیان هەبووە كراوە بوون و جگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی، هاتووچۆ هەر هەبووە.

كونسوڵخانەكەی ئێران دووپاتیشیكردووەتەوە، هەواڵەكان لەسەر دەرنەكردنی ڤیزا دوورە لە راستییەوە، بەڵام ڤیزای گەشتیاری هێشتا كێشەی هەیە و دەرناكرێت و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.