Home » هەواڵ » کوردستانی » كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان دواخرا 
پەڕلەمانی كوردستان

كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان دواخرا 

سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو كۆبونەوەیەی بڕیاربوو سبەینێ‌ ئەنجام بدرێت دواخراوە بۆ كاتێكی دیكە.

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژمارە (9)ی ئاسایی خولی پایزەی بۆ كاتێكی تر ڕاگەیاند، بەڵام كاتی كۆبوونەوەی داهاتووی دیاری نەكرد.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا بەدواخستنی دانیشتنی ژمارە (9)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمان بۆ كاتێكی تر، كە بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە‌ رێكەوتی 2020/10/7، بەڕێوەبچێت، بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئاگاداریتان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.