Home » هەواڵ » جێهان » كۆریای باشور.. 28 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

كۆریای باشور.. 28 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كۆریای باشور ڤاكسینی دژه‌ ئه‌نفله‌وه‌نزایان به‌كارهێناوە بۆ 28 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ئه‌و وڵاته‌ش داوای راگرتنی به‌كارهێنانی ئه‌و ڤاكسینه‌ دەکات.

جۆنگ ئون كیونگ، سه‌رۆكی ئاژانسی كۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌كانی كۆریای باشور رایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ و پشتڕاستكراوه‌ نیه‌ له‌نێوان ڤاكسین و مردنه‌كاندا نییه‌، دۆخه‌كه‌ش پێویستی به‌ ڕاگرتنی به‌رنامه‌كه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ نییه‌.

وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆریای باشور له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌ندامێكی پارتی هێزی گه‌لی ئۆپۆزسیۆن داوایكردبو، به‌رنامه‌ی ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا رابگیرێت، تا ئه‌وكاته‌ی لایه‌نی ئه‌رێنی ئه‌و ڤاكسینه‌ پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی كۆریای باشور داوای ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی كرد.

رۆژی هه‌ینی رابردو، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ دوای دو رۆژ له‌به‌كارهێنانی ڤاكسین گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ترس و دله‌ڕاوكێی له‌لای به‌كارهێنه‌رانی ڤاكسینه‌كه‌ دروستكرد.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی “یونهاب” نزیكه‌ی 13 ملیۆن كه‌س ڤاكسینی ئه‌نفله‌وه‌نزایان له‌كۆریای باشور له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی حكومیدا به‌كارهێناوه‌، پلانیش هه‌یه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ 30 ملیۆن كه‌س به‌رزبكرێته‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.