Home » هەواڵ » جێهان » كۆنگۆ؛ گروپێكی چه‌كدار هێرشێكی چه‌كداریان ئه‌نجامداوه‌ و زیاترلە 18 كه‌سیان كوشتوه‌
كڵێسایه‌ك لە كۆنگۆ

كۆنگۆ؛ گروپێكی چه‌كدار هێرشێكی چه‌كداریان ئه‌نجامداوه‌ و زیاترلە 18 كه‌سیان كوشتوه‌

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی ناوخۆیی كۆنگۆ رایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هێرشبه‌ر له‌ گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆ هێرشێكی چه‌كداریان ئه‌نجامداوه‌ و زیاتر 18 كه‌سیان كوشتوه‌.

سوپای كۆنگۆ لەراگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌گوندی بیتی ناوچه‌ی كیفۆی باكور كه‌ 20 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای شاری ئۆیتچاوه‌ دوره‌، هێرشێكی چه‌كداری بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و كڵێسایه‌ك ئه‌نجامدراوه‌.

كنۆس كاتوهو، سه‌رۆكی یه‌كێك له‌ گروپه‌ ناوخۆییه‌كانی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 18 كه‌س، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوژراون.

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دیموكرات، كه‌ گروپێكی چه‌كداری ئۆگه‌ندایه‌ و له‌ ساڵی 1990ه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆ چالاكن، به‌پێی داتاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019وه‌ زیاتر له‌ هه‌زار هاوڵاتیان كوشتوه‌، چه‌ندین ئۆپراسیۆنیش بۆ له‌ناوبردنیان ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام له‌چالاكیه‌كانیان به‌رده‌وامن.

له‌ئێستادا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دیموكرات، تۆمه‌تباركراون به‌هێرشه‌كه‌ی گوندی بیتی ناوچه‌ی كیفۆ، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ چه‌كداریه‌یان نه‌گرتوه‌ته‌ئه‌ستۆ.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.