Home » هەواڵ » کوردستانی » لاهور شێخ جەنگی: بەفۆڕمێكی نوێ و بەشێوازێكی سەردەمیانە كاری حزبایەتی ئەنجام دەدەین
لاهور شێخ جەنگی

لاهور شێخ جەنگی: بەفۆڕمێكی نوێ و بەشێوازێكی سەردەمیانە كاری حزبایەتی ئەنجام دەدەین

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت یەكێتی بكەنەوە بەیەكێتییەكەی جاران و وەك هەمیشە حزبی خەڵك و جەماوەر بێت، دەشڵێت،” حزبەكەی بەفۆڕمێكی نوێ و بەشێوازێكی سەردەمیانە كاری حزبایەتی ئەنجام دەدات لە هەرێمی كوردستان و عیراقیشدا”.

لاهور شێخ جەنگی ، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ ناوەندی بەریتانیای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوەوە و باسی لە گۆڕانكاری و شێوازی نوێی كاركردنی دوای كۆنگرەی چوارەم كرد لەناو یەكێتیدا، كە بەفۆڕمێكی نوێ و بەشێوازێكی سەردەمیانە كاری حزبایەتی ئەنجام دەدەن لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا.

ڕاشیگەیاندووە، كە یەكێتی پلان و بەرنامەی تایبەت بەخۆی هەیە لەناو حكومەتیشدا كە ئامانجەكەی خزمەتكردنە بەخەڵكی كوردستان بۆیە دەیانەوێت یەكێتی بكەنەوە بە یەكێتیەكەی جاران و وەك هەمیشە حزبی خەڵك و جەماوەربێت و هەموو هەوڵ و توانای خۆشی تەرخاندەكات، كە زۆرترین خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات.

لاهور شێخ جەنگی لە باسی دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كە ئێستا لە رێگەی تەعریب و ئەجندایەكی شۆڤێنیانە مەرامیانە زیان بەكورد بگەیەندرێت و لە سەر خاك و زەوی خۆیان دەربەدەربكرێت ، تەئكیدی لە سیاسەتی نەگۆڕ و راست و دروستی یەكێتیی كردەوە بەرامبەر ئەو ناوچانە.

ئاشكراشیكرد، یەكێتی هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانیان دەبێت و هەوڵی تەواوی خستۆتەگەڕ تا لەرێگەی یاساوە دەستی تەعریب لەو ناوچانە دوور بخاتەوە و چیتر زوڵم لە خەڵكی ڕەسەنی ئەو ناوچانە نەكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.