Home » هەواڵ » کوردستانی » لیژنەی باڵای كۆرۆنای حكومەتی هەرێم سبەینێ‌ كۆدەبێتەوە
تورکیا

لیژنەی باڵای كۆرۆنای حكومەتی هەرێم سبەینێ‌ كۆدەبێتەوە

لیژنەی باڵای كۆرۆنای حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەینێ‌ كۆدەبێتەوە و بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا چەند بڕیارێك دەردەكات.

حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ چوار شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٤ بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆبوونەوەكە كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی بەیانی و لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەێوەدەچێت بۆ تاوتوێ كردنی ڕەوشی تەندروستی لە ھەرێمی كوردستان و تەشەنەسەندنی پەتای كۆرۆنا.

ئاشكراشی كردووە، كە هەر لە كۆبوونەوەكەدا ڕەوشی پڕۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكانی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ‌ دەكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.