Home » هەواڵ » کوردستانی » لەبارەى راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم

لەبارەى راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

ئه‌ندامێکى لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم رایگەیاند، دۆخی هه‌رێمی كوردستان ته‌حه‌مولی بارودۆخی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ناكات، دەشڵێت، “ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن پێشبینی دەکەم بڕیاری ناخۆشبدرێت وەک داخستنى چه‌ند شوێنێكى وەک بازاڕه‌كان و مزگەوتەکان و شوێنە گشتیەکان.”

 دیار ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی راپه‌ڕین و ئه‌ندامى لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم رایگەیاند، “له‌ حاڵه‌تی ئێستادا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویست نییه‌، چونکە دۆخی هه‌رێمی كوردستان ته‌حه‌مولی بارودۆخی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ناكات له‌به‌ر دۆخی دارایی و نه‌بوونی موچەوه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ته‌نها ئێمه‌ ناتوانین كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسه‌كه‌ بكه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ پێشووتریش به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌گه‌یشتینه‌ چاره‌سه‌رێك كه ‌كۆتایی پێبێت”.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ پێشنیازى قەدەغەى هاتوچۆ‌ به‌ هاوڵاتیانی خۆمان ده‌ڵێین خۆتان بپارێزن، له‌وانه‌یه‌ داوابكرێت به‌شێوه‌ی “جزئی” بۆ قەدەغەی هاتوچۆ، به‌ڵام بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی من به‌ چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی نابینم له‌هیچ شوێنێك.”

ئەوەشى خستەڕوو، “ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن و پشتیوانی باشمان نه‌بن پێشنیاز و بڕیاری ناخۆش پێشبینی ده‌كه‌م بدرێت كه‌ له‌ تموحی هاوڵاتیاندا نه‌بێت، بە نمونە داخستنى چه‌ند شوێنێكى وەک بازاڕه‌كان و مزگەوتەکان و شوێنە گشتیەکان.”

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر نزار عیسمەت بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى دهۆک رایگەیاند، پێویستە لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان بۆ ماوەیەک قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەندرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.