Home » هەواڵ » کوردستانی » لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر لە 900 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە
كۆرۆنا

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر لە 900 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر لە 900 توشبوی كۆرۆنا لە سەرتاسەری هەرێم تۆماركراوە.

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەگوێرەی ئاماری 24 كاتژمێری رابردو لە  سەرتاسەری هەرێم، 932 هاوڵاتی توشی كۆڤید-19 بون  و 18 هاوڵاتی توشبو گیانیان سپاردوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆی ئەو 932 هاوڵاتییەی توشی كۆرۆنا هاتون 275یان لە هەولێر، 204 سلێمانی، 398 لە پارێزگای دهۆك، 20 لە هەڵەبجە و 32 لە ئیدارەی گەرمیان تۆماركراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتی 453 هاوڵاتی دوای توشبونیان بە پەتاكە، نەخۆشییەكەیان پەڕاندوە و 116 لە چاكبوان دانیشتوی هەولێر، 18 سلێمانی، 257 دهۆك، 25 هەڵەبجە و 37یشیان سەر بە ئیدارەی گەرمیانن.

لە  بەرامبەریشدا 18 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركراوە، پێنج حاڵەتیان لە هەولێر، حەوت گیانلەدەستدان لە پارێزگای سلێمانی و دو لە ئیدارەی راپەرین، سێ حاڵەت لە دهۆك و یەك گیانلەدەستدانیش لە پارێزگای هەڵەبجە هەبوە.

تا ئێستا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان 60 هەزار و 183 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا توشبون، 36 هەزار و 728 توشبوی ئەو پەتایە لە هەرێم نەخۆشییەكەیان پەڕاندوە و دو هەزار و 106 توشبو گیانیان سپاردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.