Home » هەواڵ » کوردستانی » لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەڕلەمان، شەڕە دەبە ڕوویدا
پەڕلەمانی كوردستان

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەڕلەمان، شەڕە دەبە ڕوویدا

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان گرژی تێكەوت و لەنێوان دوو پەڕلەمانتاری یەكێتی و پەڕلەمانتارانی نەوەی نوێ‌ بوو بە شەڕە دەبە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایگەیاند، كە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان، كە بۆ پرساندنی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی بوو، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون بێنە پەڕلەمان و تەنها سێ‌ ڕاپۆرتیان ناردبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە فراكسیۆنەكەی ئێمە بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد، چونكە پەیڕەوی نیە حكومەت لەبری ئەوەی خۆی بێت ڕاپۆرت بنێرێت و ئەگەر وەڵامی ڕاپۆرتت بەدڵ نەبێت ئەی گفتوگۆ لەگەڵ كێ‌ دەكەیت؟

جەختیشی كردەوە، كە لە كۆبوونەوەكەدا شەڕە دەبە ڕوویداوە لەنێوان دوو پەڕلەمانتاری یەكێتی و پەڕلەمانتارانی نەوەی نوێ‌.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە 23 پەڕلەمانتار واژۆیان كۆكردبووەوە بۆ لێپرسینەوە لەسەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لەسەر دۆخی مووچەی فەرمانبەران و لێبڕین و چاكسازی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.