Home » هەواڵ » جێهان » ماڵپەڕی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ هاک کرا
ترەمپ

ماڵپەڕی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ هاک کرا

رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماڵپەڕی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ هاک کرا.

لە دوای هاککردنی ماڵپەڕەکە، پەیامێکی تێدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەم ماڵپەڕە دەستی بەسەردا گیراوە.

هاککەرەکان لەبارەی کارەکەیان نووسیویانە، زانیاریان دەستکەوتووە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و دەستێوەردانی ترەمپ.

ئەوەشیان نووسیووە، جیهان بەسیەتی بەدەست ئەو هەواڵە ناڕاستانەی رۆژانە دۆناڵد ترەمپ بڵاویاندەکاتەوە.

تیم مورتاوت، وتەبێژی کەمپینی دۆناڵد ترەمپ لەوبارەوە رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەم، ماڵپەڕەکە چاککراوە و هیچ زانیارییەکی هەستیار دزەی پێنەکراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.