Home » هەواڵ » عێراق » مسته‌فا كازمی له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ی فڕه‌نسا به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌رێكه‌وت
كازمی

مسته‌فا كازمی له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ی فڕه‌نسا به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌رێكه‌وت

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌زنجیره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپا، پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌، به‌ره‌و به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌رێكه‌وت.

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا له‌ پاریس مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن كۆبوه‌وه‌، پاشانیش له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاریی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فڕه‌نسا دیدار و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فڕه‌نسا كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی كرد، ئێستاش به‌ڕێگاوه‌ین به‌ره‌و به‌رلین.

بڕیاره‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌شێك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا كۆببێته‌وه‌.

دوێنێ مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ فڕه‌نسا و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن كۆبوه‌وه‌، بڕیاریشه‌ له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا، سه‌ردانی بریتانیاش بكات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.