Home » هەواڵ » جێهان » مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی بریتانیا کۆدەبنەوە

مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی بریتانیا کۆدەبنەوە

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شازاده‌ چارلس شازاده‌ی جێنشینی بریتانیا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و بریتانیا له‌بواره‌ جیاجیاكاندا كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بریتانیا، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له‌ كۆشكی شاهانه‌ی كلارێنس له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ شازاده‌ چارلس شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته‌ كۆبوه‌ته‌وه‌ و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌ دو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی گه‌شه‌پێدانیان، پێداچونه‌وه‌ی بۆ كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و بریتانیا، له‌بواره‌ جیاجیاكاندا.

له‌و كۆبونه‌ویه‌دا، باس له‌ چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كرا كه‌ ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ و پاراستنی ژینگه‌ بێت.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ بریتانیا، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبوه‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.